歌曲 / 歌词

Shesh Pepûle

Listen on Apple Music

歌词

شەش پەپولەکەی گۆشەی باخەکەم،
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم!
هەر بۆ ئێوە لێو بە باری خەمم!
بولبولی بەستە و گریە و ماتەمم!
هەر وەکوو پاییز ڕەنگ زەردی ئێوەم!
داخی دەروون پڕ لە دەردی ئێوەم!
خەمی ئێوەیە خەو و خۆراکم!
شەوی تاریکە ڕۆژی ڕووناکم!
بەرد ئەسوتێنێ گەرمی هەناسەم!
بە سۆزی دڵ و ئاگری تاسەم!
هاوار و ناڵەی مات و بێدەنگم،
خورپە و لێدانی دڵەکەی تەنگم
شەش پەپولەکەی گۆشەی باخەکەم
شەش پەپولەکەی گۆشەی باخەکەم،
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم!
لەو ڕۆژەوە من دوورم لە ئێوە،
هەر خۆم ئەزانم دڵ چەند پەشێوە؟!
هەر خۆم ئەزانم کام بڵێسەی خەم،
لە دەروونەوە بەربۆتە جەستەم؟!
هەر خۆم ئەزانم دەردی دڵی خۆم!
توخوا با هەر خۆم خەمی خۆم بخۆم!
هەر خۆم ئەزانم چەند بەسەرسامی،
گرتوومە ملی ڕێ بێ ئارامی؟!
دەست لە ناو دەستی دڵەی ڕەنجەڕۆم،
بە ڕێی دڕکاوی مەینەتا ئەڕۆم!
شەش پەپولەکەی گۆشەی باخەکەم
شەش پەپولەکەی گۆشەی باخەکەم،
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم!
دەستە بە دەستە باخەوانەکان،
ئەگەڕێنەوە بەرەو باخەکان
موژدە بێت موژدە دێمەوە لاتان،
ئەکەم بژاری باخچەی هیواتان!
شاد ئەبینەوە ئەمڕۆ یا سبەی!
ئاوات، خۆزگە، خەو ئەبن بە ئۆخەی!
ئەژین ژیانێ هەموو ئۆخەی بێت!
هەرچی پێی بڵێیت خەفەت ئەو نەیبێت!
پەپوولەکانم پەپوولەی ئازیز
وا بەسەرئەچێت ماتەمی پاییز!
شەش پەپولەکەی گۆشەی باخەکەم
شەش پەپولەکەی گۆشەی باخەکەم،
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم!
هەر بۆ ئێوە لێو بە باری خەمم!
بولبولی بەستە و گریە و ماتەمم!
هەر وەکوو پاییز ڕەنگ زەردی ئێوەم!
داخی دەروون پڕ لە دەردی ئێوەم!
خەمی ئێوەیە خەو و خۆراکم!
شەوی تاریکە ڕۆژی ڕووناکم!
بەرد ئەسوتێنێ گەرمی هەناسەم!
بە سۆزی دڵ و ئاگری تاسەم!
هاوار و ناڵەی مات و بێدەنگم،
خورپە و لێدانی دڵەکەی تەنگم
شەش پەپولەکەی گۆشەی باخەکەم
شەش پەپولەکەی گۆشەی باخەکەم،